چالاکێکی کرێکاری خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ ڕەوانەی بەندیخانەی سنەیان کرد.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:١٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ ڕەوانەی بەندیخانەی سنەیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٣ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی کرێکارییان بە ناوی پەیمان عەبدی ناسراو بە (هاوار)، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئەسکەندەر دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان عەبدی پاش چوار ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، ئەمڕۆ دووشەممە (٢٥ی پووشپەڕ / ١٦ی ژوئیە) بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەبدی بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە “ بە بێ تێپەڕاندنی ڕەوەندی یاسایی و دیاری کردنی تۆمەتی پەیمان، دادگا حوکمی یەک مانگ بەندکرانی بۆ ناوبراو دەرکردووە”.

ئەو چالاکە کرێکارییە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە