چالاکێکی کرێکاری خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بە

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، پەیمان عەبدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

پەیمان عەبدی (هاوار) ماوەیەک پێش لەلایەن دادگای گشتی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی کۆمەڵە حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و دواتر لە دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی هەینی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (١٣ی ژوئیەی ٢٠١٨)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە