چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٠:٣٨

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری بەناوی ”زانیار دەباغیان“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی زانایار دەباغیان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

زانیار دەباغیان ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە