چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان دەستبەسەر و دوو دەستبەسەر کراو ئازاد کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان دەستبەسەر کراوە و هاوکات دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی

٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان دەستبەسەر کراوە و هاوکات دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کاکەوەنی هەرسین بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٢٣ی مارسی ٢٠١٩)، هێـزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی کرێکاری دانیشتووی ئەو شارەیان بە ناوی ”قودرەتوڵڵا جەلالوەند“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، یوسف کاکەوەند و عەلی ڕەزایی دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی هەرسین بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٨ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و لەکاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی انوچەی کاکەوەنی هەرسین دەستبەسەر کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە