چالاکێکی کرێکاری کورد حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی کامیاران کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ٠٩:٣٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی کامیاران کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٩ی دێسامبری ٢٠١٨)، ئومید ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بەسەر ناوبراودا سەپاوە.

ئومید ئەسەدی، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لە چوارڕێیانی سەرەکی شاری کامێران دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران درابوویە بەر لێدان و کوتان دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوون دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە