چالاکێکی کرێکاری گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە و چالاکێکی مەدەنیش ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی گوازرایەوە و چالاکێکی مەدەنی

١٨ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٤١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی گوازرایەوە و چالاکێکی مەدەنیش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ئارام زەندی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. دادگا بۆ ئازادی ئەو چالاکە کرێکارییە داوای مارمتەیەکی زۆری کردووە.

ئارمان زەندی شەوی چوارشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، ئەکبەر گوەیلی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە