چالاکێکی ئیلامی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام کە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی ج

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٥:١٧

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام کە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ئیلام بە ناوی "مێحراب بەختی" دەستبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە.

مێهراب بەختی ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٦ی مەی ٢٠٢٠) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیلامەوە دادگایی کرابوو و بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ڕێبەری ئێڕان، سزای ١٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

لە دادگای پێداچوونەوەشدا کە ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) لە لقی پێنجەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام بەڕێوەچوو، سزای ١٦ مانگ بەندکرانی ئەم چالاکە کوردە پەسند کرا و سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەشی بۆ حەوت مانگ کەم کرایەوە و بە گوێرەی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان ناوبراو دەبێ قورسترین سزا واتا ١٦ مانگ بەندکرانی لەسەر جێبەجێ بکرێ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە