چل و پێنج بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە مانیان گرت

هەنگاو: نیمەڕؤی ئەمڕۆ گاردی تایبەتی بەندیخانەی ئورمیە هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی سیاسی و وێڕای لێدان و کوتانی بەندکراوان تەلەویزۆن و یەخچاڵ

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: نیمەڕؤی ئەمڕۆ گاردی تایبەتی بەندیخانەی ئورمیە هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی سیاسی و وێڕای لێدان و کوتانی بەندکراوان تەلەویزۆن و یەخچاڵی ئەوبەندەیان تێکشکاندووە کە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبیش لەهەمبەر ئەو کردەوەیە مانیان لە خواردن گرتووە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری بەند، پچڕانی بەردەوامی کارەبا و ئاوی بەندیخانە نانی ژەمی بەیانییان وەر نەگرتووە و نووری، جێگری بەرپرسی ماڵی بەندیخانەی بەڵێنی پێیان داوە کەتا ١٠ ڕۆژی دیکە بیانگوازنەوە بۆ بەندی نوێ یان ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.
 

بە وتەی یەکێک لە بەندکراوەکان، دوای چوونە دەرەوەی نووری هێزەکانی گاردی تایبەت لە هەر دوو دەرگای بەندی سیاسی جێگیر بوون و دواتر گاردی تایبەت بە هاوکاری هێزەکانی پاراستنی زانیاری بە سەرۆکایەتی محەمەدی، پشکێنەر بە سەرۆکایەتی ئازەرنیا و بەرپرس و جێگری بەندیخانە ڕژانە ناو بەند و بەندکراوانیان دایە بەر لێدان و کوتان.
 

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە گاردی ویژە بە باتۆم چەندین بەندکراویان بریندار کردووە و دواتر تەلویزیۆن و یەخچاڵی بەندیان تێکشاندووە و پەرتووکی بەندی مەزهەبییەکانیان کە قورعانیشی تێدابووە فڕێداوەتە سەر ئەرز کە ئەم کارەیان لەگەڵ کاردانەوەی توندی بەندکراوان بەرەوڕوو بووەتەوە.
 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دوای هێرشی گاردی تایبەت بۆ سەر بەندی سیاسی سەرجەم بەندکراوانی ئەو بەندە کە ٤٥ کەسن مانیان لە خواردن گرتووە و ژەمی نەهاری خۆیان ڕژاندووەتە سەر ئەرز و ئێستاش گاردی ویژە لە ناو هۆڵی بەندیخانەن و هەرجار دەیانهەوێت کە بەندکراوێک ببەن کە بەندکراوەکانی دیکە ئیزن نادەن و بەرەنگاریان دەبنەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە