چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران

هەنگاو: چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوون، بەمەرج ئازاد کران.

١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢١:٠٩

 

هەنگاو: چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوون، بەمەرج ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١ی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (٢٠ی مارسی ٢٠٢٠)، چوار بەندکراوی مەزهەبی و سیاسی کورد بە ناوەکانی سیامەک ئەشرەفی، ڕەحمی تورگوت، محەمەد قەنبەردوست و وەفا ئەسەدی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کران.

١_ سیامەک ئەشرەفی، خەڵکی ئورمیە و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٦ دەستبەسەر و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٢_ رەحمی تورگوت، خەڵکی شاری گەوەری باکووری کوردستان، ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٣_ وەفا ئەسەدی، خەڵکی ئورمیە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
٤_ محەمەد قەنبەردووست، خەڵکی پیرانشار و ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٧ دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە