چوار بەندکراوی کورد بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازرانەوە

هەنگاو: چوا هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: چوا هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٩٨ (١٠ی فیوریەی ٢٠٢٠)، چوار بەندکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”محەمەد ئەڵماسی“، ”هیوا قوربانی ئەقدەم“، ”هەژار عەباسی“ و ”مەنسوور شارەبان“ لە بەندیخانەی مەهابادەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازراونەتەوە.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٧ی ئاوریلی ٢٠١٩) بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون.

لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە دادگایی نەکراون و لەو ماوەیەدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە