چوار بەندکراوی کورد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون

هەنگاو: چوار بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەکسی کراون.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: چوار بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەکسی کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار بەندکراوی کورد لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆسبەرەکان، حکومی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٥ی سپتامبری ٢٠١٩) بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەکەیان ڕوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

ناسنامەی ئەو چوار بەندکراوە کە خەڵکی شارەکانی ئورمیە، مەهاباد و سەردەشتن لای هەنگاو پارێزراوە.

بنەماڵەی ئەو چوار کەسە بۆ دوایین دیداریان بانگهێشتی بەندیخانەی ئورمیە کراون و بڕیارە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە