چوار لاوی باکووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە و باکووری کوردستان ٤ لاوی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢١:٤٩

 

هەنگاو: هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە و باکووری کوردستان ٤ لاوی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی ئەسندەرەی ئورمیە چوار لاوی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەیان بوون دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو ٤ لاوە کوردە ”ئادەم دەمر، ڕەشاد سورن، حەبیب سورەت و بایرام سورن“ ڕاگەێندراوە کە خەڵکی گوندی ”گلیشمی“ باکووری کوردستانن.

ئەو هێزانە هەروەها دەستیان بەسەر ٩٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتییانەدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە