چوار هاووڵاتی لە شارەکانی ئیسلامئاوا، مەهاباد، شنۆ و قوتوور خۆیان کوشت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٠٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “نیما مەحموودی ئازەر” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، ژنێکی خەڵکی ناوچەی کتولی شاری خۆی، بە ناوی ”مەلیک روودابە“ کە دوو حەفتە پێش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ( ١٢ی گەلاوێژ/ ٣ی ژوئیە) ژنێکی خەڵکی ئیسلام ئاوای پارێزگای کرماشان بە ناوی ”شیوا مێهری“ بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەنجیکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”محەمەدڕەزا شەرافەت“ بە هۆی هەژاری و بێکاورییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە