چوار هاووڵاتیی خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە مانگی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزاگای دادوەریی ئێرانەوە حو

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٤٥

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە مانگی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزاگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی رەزبەری ٢٧١٩(٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە چوار هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی هێمن محەممەدیان، یادگار جەعفەری، یاسین کەریمی و پوریا ناسری، هەر کام بە یەک ساڵ بەندکرانی مەحکووم کرد.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ نیزام لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەسەر ئەو کەسانە سەپێندراوە.

ئەو چوار هاووڵاتییە لە ڕیکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ و هاوکات لە گەڵ ساڵڤەگەری تیرۆری د. عەبدورەحمان قاسملوو، بە تۆمەتی  لەبەرکردنی جلی کورد دەستبەسەر کرابوون و دوای دوو رۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە