چوار هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٨:٣٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

ناسنامەی ئەو چوار کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ هێمن بەناوەند خەڵکی پیراشار

٢- مەحموود خالیدی

٣_ جەعفەر محەمەدی

٤_ محەمەد عارف نەجەفیان

 

ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست پێشتر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای داودوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە