چوار چالاکی کورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کران

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگهێشت کراون و هاواکت مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە لەلایەن دادگایی تایبەت.

١٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٩:٤٤

 

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگهێشت کراون و هاواکت مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە لەلایەن دادگایی تایبەت بە مامۆستایانی هەمەدان بانگهێشت کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “ئیجلال قەوامی، ئەحمەد خەلیقی، هیوا رەحیمی” بانگهێشت کردووە.

ئەم سێ چالاکە مەدەنیە دەبێت ڕۆژی شەممە (١٩ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ٩ی ژوئەنی ٢٠١٨) سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدران بکەن.

ئەم ناوەندە ئەمنیەتیە هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم سێ چالاکەی پێیان ڕانەگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد ئەدیبی یەکێک لە ماۆستایانینی ئایینی و ئیمام جۆمعەی مسگەوتی ئاوایی کوپیچ سەر بە شاری بانە، لەلایەن دادگایی تایبەت بە مامۆستان لە شاری هەمەدان بانگهێشت کراوە و دەبێ ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان خۆی بەم دادگایە ناسێنێ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە