چوار کەس لە سێدارە ڕزگارییان بوو

هەنگاو: چوار بەندکراوی کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە ڕاگیرابوو، دوای لێخۆشبوونی.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: چوار بەندکراوی کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە ڕاگیرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە سێدارە ڕزگارییان بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، دوو بەندکراو بە ناوەکانی ”محمەد.ت“ و ”حەمید.پ“ کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابووو بۆ ماوەی ١١ و ٦ ساڵ لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون،  دوای لێخۆشبوونی  بنەماڵەی کوژراوەکان و پاشگەز بوونەوە لە سکاڵاکانیان، حوکمی سێدارەکەیان هەڵوەشایەوە.

حەمزە بروجنی بەرپرسی ئیدارەی بەندیخانەی ئورمیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەرەکانی ئێران ئەو هەواڵەی پشتراست کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەسغەر جەهانگیر، بەرپرسی بەندیخانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانیان، دوو بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان لەسەر بوو، لە مەرگ رزگاریان بووە و حوکمەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە