چوار کەس لە شارەکانی دێهلۆڕان، کرماشان و سنە خۆیان کوشت

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار کەس کە دوو کەسیان ژن بوون لە شارەکانی دێهلۆڕان، کرماشان و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٠١

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار کەس کە دوو کەسیان ژن بوون لە شارەکانی دێهلۆڕان، کرماشان و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”نووشین قادری“ تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی ڕزبەر (٣ی ئۆکتۆبر)، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی ”خەبات مورادی“ کە خێزانداریش بووە، بە هۆی کێشەی خێزانیی و لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممەش هەر لەو گەڕەکە لاوێکی دیکە بە ناوی ”سامان ئەمجەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانی هەر لەڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، ژنێکی لاوی خەڵکی دێهلۆڕان بە هاوی ”فاتمە کاوری“ بە هۆی کێشە لەگەل هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە