چوار گەنجی کرماشانی لە سێدارە ڕزگارییان بوو

هەنگاو: دوایی لێخۆشبوونی بنەماڵەی چوار کوژراو لە کرماشان، چوار تۆمەتباری کوشتنی بە ئەنقەست کە حوکمی سێدارەیان لەسەر بوو ڕزگاریان بوو.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:١٣

 

هەنگاو: دوایی لێخۆشبوونی بنەماڵەی چوار کوژراو لە کرماشان، چوار تۆمەتباری کوشتنی بە ئەنقەست کە حوکمی سێدارەیان لەسەر بوو ڕزگاریان بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە پشت بەستن بە هەواڵی یانەی هەواڵنێرانی لاو، چوار بەندکراو کە لەشەڕێکی خێزانیدا لە نزیک کرماشان چوار کەسی دیکەیان کوشتبوو، لە سێدارە ڕزگاریان بوو.

جەبار تەجەری، بەرپرسی ئەنجومەنی چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: ”ساڵی ١٣٩٠ (٧ سال پێش) دوایی شەرێکی خێزانی و عەشیرەیی نێوان خەڵکی ئاواییەک لەسەر زەوی کشت و کاڵی، چوار کەس دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن“.

چوار تۆمەتباری پەروەندەکە دواتر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگایی دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا.

لە کۆتاییدا و بە هەوڵی بێ وچانی ئەنجومەنی چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کرماشان و خێرخوازان، بنەماڵەی کوژراوەکان لە بکوژەکان خۆش بوون و ئەو چوار کەسە لە سێدارە ڕزگارییان بوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە