چواردەیەمین بەندکراوی تووشبوو بە کۆرۆنا لە بەندیخانەی ئورمیە تۆمار کرا

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٨:٣٥


هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٤ی مارسی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە ناسنامەی ئەو بەندکراوەی ”ئارەش مورادی پوور“ ڕاگەیاندووە کە لە بەندی ١٤ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ بەندکراوی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە