چوارەمین هاووڵاتیی کورد لە چوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەسێدارە درا

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ جوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە ئێراندا، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە جێبەجێ کرا.

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٢:١٩


هەنگاو:هاوکات لە گەڵ جوارەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە ئێراندا، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە جێبەجێ کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٠(٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “فایەق شەریفی” لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار فایەق شەریفی خەڵکی ئاوایی تازاوای کۆن سەر بە شارۆچکەی ساڕاڵی دیواندەرە بووە و پێنج ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە دراوسێکانی خۆیان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.


بە پشت بەستن بە ئاماری هەنگا، لە ماوەی چوار ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە جێبەجێ کراوە.


سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی زرار پەیغامی، یاسر ڕەسووڵ و کەیوان ئەڵڵامورادی بە هەمان تۆمەت لەسێدارە دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە