چیا محەمەدی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢١:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چیا محەمەدی خەڵکی سنە لەلایەن لقی جوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان (سنە) حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە“ بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە هەمان تۆمەت حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ ساڵ زیاد کراوە.

چیا محەمەدی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (٢٣ی فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای شەش مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە