چەند کەس لە دەستبەسەر کراوان حوکمی پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی پێبژاردنی پارەی بە سەر چەند کە لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێ

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:١٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی پێبژاردنی پارەی بە سەر چەند کە لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەدا سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارام شاکری، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، کە ١١ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەحاڵێکدا بریندار بوو، دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی پێبژاردنی بڕی ١٠٠٠ گوللەی کڵاشینکۆفی بە سەردا سەپاوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی سەقز بە ناوەکانی ”ئیبراهیم حوسێن نژاد“ و ”نافێع حوسێنی“ هەر کامەیان حوکمی پێبژاردنی ١٤٠ میلیۆن تمەنیان بە سەردا سەپاوە. ئەو دوو کەسە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە