چەکدارانی ئێران شوانێکی کوردیان کوشت + فیلم

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران ، شوانێکی کوردیان لە سنوری خۆی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران ، شوانێکی کوردیان لە سنوری خۆی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٥ی سپتامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی خۆی، شوانێکیان داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو شوانەی “جەعفەر ئەحمەدی” کوڕی محەمەد سدیق و دانیشتووی گوندی “تەرساوا” سەر بە قوتوور ڕاگەیاندووە.

ئەو شوانە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە