چەکدارانی ئێران کۆڵبەرانی سنووری هەورامانیان لە نێو بەفردا ڕووت کردەوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای ڕووتکردنەوەیان .

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای ڕووتکردنەوەیان دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی ئەو کۆڵبەرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ١ی مارسی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە کوێستانی ”سۆفی جانە“ سەر بە شاری نەوسوود لە سنووری کرماشان، پۆلێکی ١٥ کەسی کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و وێڕای ڕووتکردنەوەیان ناچاریانیان کردووە کە بەفری سەر جاددەکە بماڵن.

یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنیری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”ئەو هێزانە کۆڵبەرەکانیان کە هیچ شت و مەکێکیشیان پێ نەبووە، ناچار کردووە خۆیان ڕووت بکەنەوە و تەنانەت جلی خوارەوەشیان دەرهێناوە پێمان و بێ ڕێزیشان پێمان کردووە“.

ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا وتی: ”دوای یەک کاتژمێر ئەزیەت و ئازاری ئەو هێزانە دواجار جلەکانیان پێمان داوەتەوە و ئێمەیان ئازاد کردووە“.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە