ڕاستییەکانی داخستنی حسابی بانکی موختار ئەمینی کۆڵبەری پەک کەوتووی مەریوانی لە زمانی ژنەکەی و پارێزەرەکەیەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین میدیای کوردی و فارسی هەواڵێکیان لەسەر داخستنت حسابی بانکیی موختار ئەمینی، کۆڵبەری

١٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:١٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین میدیای کوردی و فارسی هەواڵێکیان لەسەر داخستنت حسابی بانکیی موختار ئەمینی، کۆڵبەری برینداری مەریوانی، بڵاو کردەوە کە هەنگاو دوایی بەدواداچوونەکانی خۆی ڕاستی بابەتەکەی بۆ دەرکەوت و لەم ڕاپۆرتەدا بڵاوی دەکاتەوە.

دووایی بەدواداچوونەکانی هەنگاو، دەرکەوت کە داخستنی حسابی بانکیی موختار ئەمینی لەلایەن ئیدارەی بێهزیستی مەریوانەوە ڕاستە، بەڵام هۆکاری ئەو کارە دگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی موختار.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەمینی لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند”دوایی ئەوەیکە پارەیەکی زۆر هاتە حسابی بانکی موختار ئەمینی و بەم پارەیەی دەتوانرا ماڵێکی باش بۆ ئەم بنەماڵە دابین بکرێ، هەوڵمان دا کە ئەم کارە جێبەجێ بکەین”.

بۆ ئەم مەبەستەش، چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان داوایان لە خاتوو گوڵاڵە وەتەندوست کرد کە ببێتە پارێزەری خاتوو بەیان زارهش هاوسەری موختار ئەمینی تا هیچ کەس نەتوانێ دەست بەسەر ئەو بڕە پارەیە کە هاتووەتە حسابی بانکی ئەو بنەماڵەوە بگرێت و ناوبراو ببێتە قەیوومی منداڵەکانی.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە براکانی موختار ئەمینی ئیزنیان نەداوە کە بەیان زارهش ببیتە قەیووم و ڕایانگەیاندووە کە دەست بەسەر ئەو پارەیە دەگرن و تەنانەت هەڕەشەیان لە بەیان کردووە کە دەری دەکەن، هەر بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی دادگایی مەریوان، بە شێوەی کاتی حسابی ئەم کۆڵبەرە ڕاگیراوە.

خاتوو گووڵاڵە وەتەندووست پارێزەری بەیان زارهش لەمبارەوە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: “لەبەر ئەوەیکە کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگایەکی داخراوە و لە زۆربەی حاڵەتەکان، ژنان ئیزنی سەربەخۆبوون و بڕیاردانیان نیە، کڕینی ماڵ بۆ ئەم بنەماڵە، دژایەتی براکانی موختار ئەمینی لێ کەوتەوە کە دوایی بە دواداچوونەکانمان و بەرگری لە خاتوو بەیان و سەلماندنی ئەوەیکە بەیان دەتوانێ بنەماڵەکەیان بەڕێوەبەرێ و پەرەستاری لە هاوسەرەکەی بکات، توانیمان ماڵێکیان بۆ بکرین”.

ناوبراو لەبارەی چۆنیەتی ڕاوەستانی حسابی موختار ئەمینی وتی کە بە هۆی ئەوەیکە ناوبراو ناتوانێ کۆنتڕۆڵی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆی هەبێت، بۆیە پێوسیتە کە قەیوومێک ئەم کارانە جێبجێ بکات، ئیمە بە هاوکاری مەدەدکارانی کۆمەڵایەتی توانیمان لە نزیک قوتابخانەی “نسا” ماڵێک بۆ موختار و بنەماڵەکەی بکڕین کە لە ئێستا خەریکی نۆژەنکردنەوەی ئەو ماڵەین، لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی موختار لە شوێنێکی سەرو لێژی دابوو و پێداویستیەکانی موختار زۆر بون، بۆیە پێمان وابوو کە کڕینی ماڵ بۆ ئەم بنەماڵە باشترین یارمەتیە.

وەتەندووست لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەگەر پارەیەک بمێنێتەوە، ئەوە بۆ دەرمان و خەرجی بنەماڵەکە دادەنرێ و ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە ناتوانێ پێش بە یارمەتیدانی ئێمە و هاوکارانم لە بێهزیستی بە خاتوو بەیان کە ژنێکی دڵسۆز و بە هێزە بگرێت.

بەیان زارهش، هاوسەری موختار ئەمینی لە پەیوەندیەک لەگەڵ “هەنگاو” وتەکانی ئەم دوو کەسەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە