ڕامین حوسین پەناهی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لەئارادایە

هەنگاو: بەپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی ڕابردوو رامین حوسین پەناهی، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

٢٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: بەپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی ڕابردوو رامین حوسین پەناهی، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی ڕابردوو (٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١١ی آگوستی ٢٠١٨)، رامین حوسێن پەناهییان بۆ شوێنیکی نادیار گواستووەتەوە و ئەگەری لە سێدارەدانی بە شێوەی نهێنی لە ئارادایە.

بەوتەی هاوبەندییەکانی ئەو چالاکە سیاسیە مەحکووم بە سێدارەیە، ئەگەری ئەوەی کە رامین لەسێدارە بدرێت لە ئارادایە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤی و برای ئەم بەندکراوە سیاسیە، لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە لە بەندیخانەوە پیمانیان ڕاگەیاندووەکە رامین بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و نە ئێمە و نە پارێزەرەکانی هیچ زانیاریەکمان لەسەر شوێنی ڕاگیرانی نیە”.

پێشتر هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو دەزگایی قەزایی ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی رامین  بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە مەبەستی جێبەجێ کرندی حوکمی سێدارەکەی بکەن.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە