ڕامین حوسێن پەناهی دوای لێدان و کوتان بۆ بەندی تایبەت بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان گوازرایەوە

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە کەوتە بەر لێدان و کوتان بۆ بەندی تایبەت بە تاوانە ک.

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٣٢

 

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە کەوتە بەر لێدان و کوتان بۆ بەندی تایبەت بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، بەرپرسی پاراستنی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە ناوی “عەباسی” کە هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە هەڕەشەی کوشتنیان لە ڕامین حوسێن پەناهی کردبوو، بەرەبەیانی ئەمڕؤ پێنجشەممە (١٤ی پووشپەڕ / ٥ی ژوئیە)، دوای ئەوەی ڕامینیان داوەتە بەر لێدان و کوتان بۆ بەندی ٥ واتە بەندی تایبەت بە بکوژەکان و تاوانبارانی ماددە سڕکەرەکان گواستوەتەوە.

بەرپرسانی زیندان بە ڕامینیان وتووە کە لەم بەندە ناهێتە دەرەوە و ئەگەر لەسێدارە نەدرێت هەر لەم بەندەدا دەکوژرێیت.”

لەلایەکی دیکەوە، کەمپەینی ەبرگری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندووە لەکاتێکدا هەوڵەکانی خەڵک و کۆمەڵگەی مەدەنی و جیهانی بۆ ڕاگیرانی حوکمی سێدارەی ڕامین بەردەوامە،بنەماڵەی حوسێن پەناهی بە پەرۆشەوە لە دۆخەکە دەڕوانن و دەلێن: “ئێمە وەکوو بنەماڵەی حوسێن پەناهی هەواڵی دروستمان پێگەیشتووەکە کومەتی ئێران دەیهەوێ بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و پارێزەرەکی ڕامین لەسێدارە بدات.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە