ڕامین حوسێن پەناهی ٧ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، ماوەی ٧ ڕۆژە کە مانی لە خواردن گرتووە.

١٠ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:١٠

 

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، ماوەی ٧ ڕۆژە کە مانی لە خواردن گرتووە.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو،  ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەرمانان، حەوت ڕۆژ لە مانگرتنی بەندکراوی سیاسی کورد ڕامین حوسەین پەناهی کە بەبۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی بەندیخانە و گوی نەدان بە داخوازییەکانی دەستی پێ کردبوو، تێپەڕی.

ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد، کە لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، رۆژی یەکشەممە (٤ی خەرمانان / ٢٦ی ئاگۆست) لێوی خۆی دووریوە و مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد هۆکارەکانی دوورینی دەمی خۆی و مانگرتن لە خواردنی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەم چەشنە باس کردووە: "پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی، جێبەجێکردنی داواکاری بۆ دووبارکردنەوەی داداگاییەکردنەکەی، جیاکردنەوەی سزاکانی بەپێی مادەی ٧ی یاسای جیاکردنەوەی ڕێکخراوی زیندانەکان و گەڕاندنەوەی بۆ گرتووخانەی سنە.

ڕامین حوسێن‌پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد دوو هەفتە لەمەوبەر لە دۆخێکی ئەمنیدا و بەبێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە لە گرتووخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرایەوە و ماوەی دوو ڕۆژە بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان رێگەی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەی لێ گیراوە و مافی چاوپێکەوتنی لێ قەدەغە کراوە و بە گوتەی بنەماڵە پارێزەر و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ئەگەری لەسێدارەدانی نزیکە.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە