ڕاپۆرتی ئاماری ”لەمارسەوە هەتا مارس“، دەستبەسەرکرانی ٣٧ ژن و سەپاندنی حوکم بەسەر ٩ ژندا + لیستی ناوەکان

هەنگاو: وەکوو ساڵانی ڕابردوو، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لە ژێر ناوی ”لەمارسەوە هەتا مارس“ سەبارت بە دەستبەسەرکرانی .

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٠:٢١

 

هەنگاو: وەکوو ساڵانی ڕابردوو، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لە ژێر ناوی ”لەمارسەوە هەتا مارس“ سەبارت بە دەستبەسەرکرانی ژنانی کورد و سەپاندنی حوکم بەسەر ژناندا بڵاو دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠١٨ هەتا مارسی ٢٠١٩ لانیکەم ٣٧ ژنی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٧ ژن بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، ١٢ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٤ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ٢ ژن بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراون و دوو ژنیش لە کۆچەرییەکانی باشووری کوردستان بوون کە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

زۆربەی ئەو ژنانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی پارێزگای سنە بوون کە ١٥ حاڵەت بووە، ١٠ ژن لە پارێزگای کرماشان، ٧ ژن لەپارێزگای ئورمیە، دوو ژن لەپارێزگای ئیلام و دوو ژنی خەڵکی باشووری کوردستان و هەروەها ژنێکیش لە پارێزگای لوڕستان دەستبەسەر کراون.

 

سەپاندنی حوکمی  ١٧ ساڵ و ٥ مانگ بەندکرا بەسەر ٩ ژن دا

 بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە مارسی ٢٠١٨ هەتا مارسی ٢٠١٩، لانیکەم ٩ ژنی چالاکی کورد  لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئیرانەوە حوکمی بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ٩ چالاکە کوردە سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ و ٥ مانگ و ٦ ڕۆژ بەندکران، لێدانی ١٩٨ قامچی و پێبژاردنی بڕی ٤٠٠ هەزار تمەنیان بەسەردا سەپاوە.

 

بۆ داگرتنی فایلی پی دی ئێفی لیستی ناوەکان لە سەر لینکی خوارەوە کلیک بکەن

فایلی پی دی ئێف


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە