ڕاپۆرتی ئاماریی هەنگاو بەبۆنەی یەکی مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکارەوە+لیست و فایلی PDF

هەنگاو: یەکی مانگی می، وەکوو ڕۆژی جیهانیی کرێکار دیاریکراوە، بەو بۆنەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر ساڵە ڕاپۆرتێکی شیکاریی تەوە.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٤٢

 

هەنگاو: یەکی مانگی می، وەکوو ڕۆژی جیهانیی کرێکار دیاریکراوە، بەو بۆنەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر ساڵە ڕاپۆرتێکی شیکاریی ئاماری لەسەر پێشێلکرانی مافی کرێکاران لە کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، واتە یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ هەتا یەکی مەی ٢٠١٩ی زایینی، ١٣٢٥ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی کرێکاران لە کوردستاندا تۆمار کراوە.

لەم ڕاپۆرتە ئامارییەدا، گیانلەدەستدانی کرێکاران و برینداربوونیان لە ئاکامی ڕووداوی کاردا، وەکوو دەرەنجامێک لە پێشێلکاریی مافی کرێکار لە دابینکرانی ئەمنیەتی کاریدا بۆی وەکوو پێشێلکاریی مافی کرێکاران هەژمار کراوە.

کوژران و بریندارکرانی کۆڵبەرانی کورد و دەرکردنی کرێکارانی کورد لەسەر کارەکانیان و ...هتد بەشێکی دیکە لەو پێشێلکارییانەن کە ڕۆژانە بە نیسبەت کرێکارانەوە لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا ڕوودەدەن.

 

گیانلەدەستدانی ٦٠ کرێکار لە کاتی کارکردندا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، واتە یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ هەتا یەکی مەی ٢٠١٩ی زایینی، لانیکەم ٦٠ کرێکاری کورد لە کاتی کارکردندا لە شارەکانی کوردستان تووشی ڕووداوی کار بوونە و گیانیان لەدەستداوە. پێنج کەس لەو ٦٠ کەسە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بووە.

تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق لەو ماوەیەدا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٥ کرێکاری کورد، لە ڕاپۆرتی تایبەت بە قوربانی مینیشدا بەو کەسانە ئاماژە دراوە. ئەم ئامارە ئەو کرێکارانەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە ٢٧ کەسن، لەخۆ ناگرێت.

ئامارە تۆمارکراوەکان هەروەها پیشان دەدەن کە ٣٥ کرێکار لە پارێزگای سنە، ٢٤ کرێکار لە پارێزگای ئورمیە، ١٢ کرێکار لە ئیلام، ٩ کرێکار لە پارێزگای کرماشان و ٢ کەس لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا لە پارێزگای لوڕستان گیانیان لەدەستداوە.

لەو ٦٠ کرێکارەی لە ماوەی یەک ساڵدا گیانیان لەدەستداوە، ٥ کەسیان منداڵ و ٢ کەسیان ژن بوون.

 

کوژران و برینداربوونی ٢٦١ کۆڵبەر

لە یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨ هەتا یەکی مەی ٢٠١٩ی زایینی، ٧٨ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٨٣ کۆڵبەری دیکە بریندرا کراون.

ئامارەکانی هەنگاو دەری دەخەن کە زیاتر لە ٧٠٪ لەو رووداوانە لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێراندا هاتوونەتە ئاراوە.

‌چۆنێتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران

تەقەی راستەوخۆ: ١٨٤ کۆڵبەر (٤٥ کوژراونو ١٣٩ بریندار) کە دەکاتە ٧٠.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوە سروشتییەکان: ٤٨ کۆڵبەر  (٢٦ کوژراو و ٢٢ بریندار)  کە دەکاتە ١٨.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

مینە چێنراوەکان: ٢٠ کۆڵبەر (٤ کوژراو و ١٦ بریندار) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتوچۆ:  ١١ کۆڵبەر (٣ کوژراو و ٨ بریندار) کە دەکاتە ٤.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

دەرکردنی لانیکەم ٩٧٧ کرێکار

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لە ١٤ حاڵەتی دەرکرانی بەکۆی کرێکارانی کورددا، لانیکەم ٩٧٧ کرێکاری کورد لەسەر کارەکانیان دەر کراون. 

لە فایلی PDFـدا ئاماژە بە ناوی ئەو شوێنانەی کە کرێکارانیان دەرکردوون و هەروەها شارەکان و هەژماری کرێکارەکان کراوە.

 

وەرگرتنی فایلی PDFی ڕاپۆرتە ئامارییەکە لەگەڵ وردەکاریی زیاتر


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە