ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٣١ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٨:٠٢

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢٣ جۆزەردان هەتا ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردانی ٢٧١٩، لانیکەم ٢٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم  (١٢ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هاووڵاتییەکیش حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١١ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ماکۆ، بازرگان، شووت، چالدێران، شنۆ و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە تەنیا یەک کەسیان ئازاد کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویش حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپاوە.

 

خۆکوشتن (٨ حاڵەت)

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٥ ژن و ٣ پیاو لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٣ کەسیان مێرمنداڵ بوون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا چوار ژن لە شارەکانی کامیاران، پیرانشار، پاوە و شنۆ کۆتاییان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. دو کوڕی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە سنە و بۆکان و کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سەقز و پزیشکێکی لاو لە سنەش خۆیان کوشتووە.

 

هەموو ئەو حاڵەتانە پێشتر لە ماڵپەڕێ هەنگاو بڵاو کراونەتەوە و نێو و زانیاری تەواوی ئەو کەسانە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمارکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە