ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٤٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەزبەر هەتا ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەزبەری  ٢٧١٩، لانیکەم ١٤٦ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

 کۆڵبەران (٥ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٣ کۆڵبەریش لە سنوورەکانی سەڵماس، پیرانشار پاوە بریندار بوون.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٧٧ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا  لانیکەم ٧٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە  دەستبەسەر کراون .

هەروەها، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٣ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە کەسێکیان ژن بوون.

 

کرێکاری ( ٦١ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا کرێکارێکی خەڵکی شاری شنۆ لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە. هەروەها ٦٠ فەرمانبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە لە سەر کار دەرکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە