ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٣٠

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٤ پووشپەر هەتا ڕۆژی هەینی ٢١ی  پووشپەڕی ٢٧١٩، لانیکەم ٣٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران و کاسبکاران (٣ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و دوو کۆڵبەریش لە سنووری شنۆ بریندار کراون.

 

سێدارە و مردن لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا بەندکراوێک لە بەندیخانەی مەهاباد بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە پێش چاوی باقی بەندکراوەکان لە سێدارە دراوە.

هەروەها، بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داوە.

 

دەستبەسەر کران و حوکم  (١٥ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، شنۆ، سنە، و سەقز بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

خۆکوشتن  (٧ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد و قوتوور بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

هەروەها دوو ژن لە شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون.

 

کرێکاری (٣ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا سێ کریکاری خەلکی شارەکانی بۆکان و دیواندرە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە