ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٤ی گەلاوێژ هەتا ڕۆژی هەینی ١١ی  گەلاوێژی ٢٧١٩، لانیکەم ٤٢ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

 کۆڵبەران و کاسبکاران (٥ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنووەکانی چالدێران، شنۆ، پیرانشار و نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەی ئێران بریندار کرا.

 

سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (١ حاڵەت)

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سونقوڕی پارێزگای کرماشان، لە ژێر ئەشکەنجە کوژرا.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٨ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٤ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون. دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان ژن بوون.

هەروەها دوو هاووڵاتیی کورد سەرجەم حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە بۆکان  بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.

 

کرێکاری (١٧ حاڵەت)

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کرێکاری کورد لە شارەکانی سنە، مەهاباد و دیواندەرە لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە. هەروەها ١٣ کرێکار لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی شاری سنە لە سەر کارەکانیان دەرکراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە