ڕاپۆرتی شیکاری ”هەنگاو“ بە بۆنەی ١٠ی ئۆکتۆبر، ٨٠ هاووڵاتیی کورد لەماوەی ساڵێکدا لەسێدارە دراون

هەنگاو: ماڵپەڕی ”هەنگاو“ بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژ بە حوکمی سێدارە ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر ڕێژەی لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠١:٣٣

 

هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژ بە حوکمی سێدارە ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر ڕێژەی لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە بە نیسبەت ساڵی پێشووتر ٥٥ حاڵەت کەمی کردووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا واتە لە ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ لە سەر یەک حوکمی سێدارەی ٨٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

ئەم ڕێژەیە بە نیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی پێشووتر واتە (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی)  ٥٥ حاڵەت واتە ٤٠.٧٪ کەمی کردووە.

 

تۆمەتی لەسێدارە دراوەکان

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی ئەو ٨٠ کەسەی کە لە سێدارە دراون ٦  کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیای، ٩ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٥٥ کەسیان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست، ٧ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و ٣ کەسیشیان بە تۆمەتی دەستیژی سێکسی لەسێدارە دراون.

هێڵکاری ١

 

ڕێژەی لەسێدارەدان بە پێی پارێزگاکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو ٣٧ کەس لەو هاووڵاتیانەی کە لە سێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون، ٢٨ کەس خەڵکی  پارێزگای کرماشان، ٥ کەس خەلکی پارێزگای ئیلام، ٥ کەس خەڵکی پارێزگای لوڕستان، ٣ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، یەک خەس خەڵکی پارێزگای خوراسانی باکوور و کەسێکیش لە کوردانی پارێزگای قەزوێن بووە.

هێڵکاری ٢

 

شێوەی لە سێدارە دان

سێ کەس لەشارەکانی خۆی، سەڵماس و ئیلام لە پێش چاوی خەڵکی لەسێدارە دراون کە بە نیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٥ حاڵەت کەمی کردووە. ساڵی ڕابردوو لە کۆی ئەو ١٣٥ کەسەی کە لەسێدارە درابوون ٨ کەسیان لەپێش چاوی خەڵک حوکمەکەیان جێبەجێ کرابوو.

جیا لەو ٣ کەسە ٧٧ کەسی دیکە لە بەندیخانەکانی ئورمیە ٣٠ کەس، کرماشان ١٨ کەس، کەرەج ١٢ کەس، ئیلام ٥ کەس، لوڕستان ٤ کەس، خۆی ٢ کەس، بەندەرعەباس ٢ کەس، ئیسفەهان، بیرجەند، میاندواو و شیروان هەر کامەیان یەک کەس لەسێدارە دراون.

 

لە کۆی ئەو ٨٠ کەسەی کە لەسێدارە دراون ٢ کەسیان ژن بووە و ٧٨ کەسیان پیاو بوون کە هەر دوو ژنەکە خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییەوە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبریان وەکوو ۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی حوکمی سێدارە ناودێر کردووە.

لەئێستادا لە ١٠٤ وڵاتی جیهان حوکمی سێدارە جێبەجێ ناکرێت و لە ٥٠ وڵاتیش هەرچەند لە لایەن یاساوە ڕیگەپێدراوە، بەڵام ئەو حوکمە جێبەجێ ناکرێت و تەنیا لە ٣٦ وڵات حوکمی سێدارە بەڕێوە دەچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە