ڕاپۆرتی لە مارسەوە هەتا مارس، دەستبەسەر کرانی ٣٨ ژن، سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر ٧ چالاکی ژن و لەسێدارە دانی ٤ ژن لە کوردستاندا + فایلی PDF

هەنگاو: بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕؤژی جیهانی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر دەستەبسەر کران، سەپاندنی حوکم و لەسێدارەدانی ژ

١٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٣٧

 

هەنگاو: بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕؤژی جیهانی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر دەستەبسەر کران، سەپاندنی حوکم و لەسێدارەدانی ژنان لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠١٩ هەتا مارسی ٢٠٢٠، لانیکەم ٣٨ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها ٧ چالاکی ژن لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و حوکمی سێدارەی ٤ ژنی کوردیش جێبەجێ کراوە.

دەستبەسەر کرانی ٣٨ ژن

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٨ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو کە زۆربەیان بە هۆی چالاکی سیاسی بووە و زیاترین ژمارەی ژنانیش لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون.

سێ کەس لەو ژنانە لەو ماوەیەدا دووجار دەستبەسەر کراون، واتە سەرجەم ٣٥ ژن دەستبەسەر کراون کە سێ کەسیان لە دوو کاتی جیاوازدا دەستبەسەر کراون.

 

هۆکاری دەستبەسەر کردن

چالاکی سیاسی: ٢٥ حاڵەت کە دەکاتە ٦٦٪ی کۆی حاڵەتەکان

چالاکی مەدەنی: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٢٪ی کۆی حاڵەتەکان

بەهۆی چالاکی ئەندامانی دیکەی بنەماڵە: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٨ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت

پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت

پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت

 

 

سەپاندنی حوکمی بەندکرا

لە ماوەی مارسی ٢٠١٩ هەتا مارسی ٢٠٢٠ و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لانیکەم ٧ چالاکی ژنی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ٢٠ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ٧ کەسە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێران حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

سێدارە

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم حوکمی سێدارەی ٤ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی سنە، مەهاباد و ئورمیە جێبەجێ کراوە.

ئەو چوار ژنە سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی  حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

 

داونلۆدی فایلی PDF


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە