ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (پووشپەڕی ٢٧٢٠)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:٠٣


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ١٢٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

کۆڵبەران ( ٣١ حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. دوو حاڵەت بە هۆی ڕووداوی سروشتی بووە و ١٩ حاڵەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (١٠ حاڵەت)
لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لاینکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی خوڕەمئاوا، کرماشان، تاران، نەغەدە و ئورمیە لەسێدارە دراون کە ٢ کەسیان سیاسی بوون و ٦ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.
هەروەها دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کامیاران و ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.


کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (١٦ حاڵەت)
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی ئیلام و کرماشان هۆی تەقینەوەی بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها دوو هاووڵاتیی مەدەنی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.


دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٦٦ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ١٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ٧١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە و چالاکێکی مەزهەبیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

کرێکاری ( ٧ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا شەش کرێکاری خەڵکی شارەکانی سەوڵاوا، مەریوان، کیەڵان، هەرسین، سنە و ئورمیە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.



 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە