ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (ڕەزبەری ٢٧٢٠)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠ ، لانیکەم ٧٥ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

کۆڵبەران ( ١٥ حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست و دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 هەروەها ١٢ کۆڵبەر بریندار بوون کە ١١ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە.


سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٤ حاڵەت)
لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لاینکەم دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئەلیگوودەرز و سنە بە تۆمەتی قەتڵ و کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون
لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە خۆی کوشتووە و هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە کوژراوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٧ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد لە سنوورەکانی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
هەروەها، دوو هاووڵاتیی مەدەنی لە سنوورەکانی کوردستان تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.


دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٤٠ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ژن بوون.

هەروەها، شەش هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ٢٦ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٧ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا لانیکەم ٧ کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، سەقز، پاوە و سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە