ڕاپۆرتێک لە سەر بەندکراوێکی سیاسی بێبەش لە مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی بەندەرعەباس

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە بێ هەبوونی مافی مرەخە

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٥٤


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی بەندەرعەباس کە لە باشووری ئێران هەڵکەوتووە، ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەحسین پیرووزی، بەندکراوی سیاسی کورد کە کۆتایی ساڵی ٢٧١٩ بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس لە باشووری ئێران دوور خراوەتەوە مافی مرەخەسی پێ نەدراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە تەنانەت لە کاتی تەشەنەی پەتای کۆرۆناش حازر نەبوون مافی مرەخەسی بەو بەندکراوە سیاسییەی خەڵکی مەریوان بدەن.

تەحسین پیرووزی کوڕی تەعلیم و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان کە ٢١ ساڵ تەمەنیەتی، لە پایگای سپای پاسداران لە گوندەکەی خۆیان سەرباز بووە و لەکاتێکدا تەنیا سێ مانگ مابوو هەتا سەربازییەکەی تەواو بکات، لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەی ٢٧١٨ ( ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) دەستبەسەر کراوە.

ئەو بەندکراوە کوردە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای سەربازی شاری سنەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباسی بە سەردا سەپا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لەکاتی دانیشتنی دادگا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بووە.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کرانیەو ەلە بەندیخانەکانی مەریوان و سنە ڕاگیرابوو و مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی بەندەرعەباس دوور خراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە