ڕاپۆرتێک لە سەر بەندکراوێکی سیاسی ژن لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە،

٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٠:٥٣

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، ماوەی ٦ مانگە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “سومەیە قوڕەیشی” شەش مانگ پێش دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٨ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سومەیە قوڕەیشی هاووڵاتیی ئازەری دانیشتووی ئورمیەیە و هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

سومەیە قوڕەیشی دواجار پاییزی ٢٧٢٠ (٢٠٢٠) لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “شێخلوو” بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران” سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و هەر ئەو کات بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە