ڕاپۆرتێک لە سەر بەندکراوێکی مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە بەندیخانەی کرماشان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی سیخوڕی ماوەی ٢٢ ساڵە لە بەندیخانەیە و هەت

٤ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٨:٢٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی سیخوڕی ماوەی ٢٢ ساڵە لە بەندیخانەیە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی لە سەر بڵاو نەکراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ”مەجید فەتحی“ کە نزیکەی ٥٠ ساڵ تەمەنی دەبێت، ماوەی ٢٢ ساڵە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە.


مەجید فەتحی خەڵکی گوندی ”سێوەر هەوار“ی سەلاسی باوەجانیە و ٢٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی بەعسی عێراق دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشانەوە حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپاوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ماوە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەری بڵاو نەبووەتەوە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەجەید فەتحی کە ئێستە دانیشتووی کرماشانە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مافی مرەخەسی پێدراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە