ڕاپۆرتێک لە سەر دۆخی دەستبەسەر کراوانی نەغەدە

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی هاووڵاتیانی کورد لە نەغەدە کە دوای کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد هاتنە سەر شەقام، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئە

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٠٢

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی هاووڵاتیانی کورد لە نەغەدە کە دوای کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد هاتنە سەر شەقام، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان بە بارمتە ئازاد کران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی یونس قادری، هێدی پورگوڵ، ڕەسووڵ محەمەدی و کەسێکی دیکە بە ناز ناوی “ محەمەدی” لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کردووە. هەر لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ٥٠ کەس بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی خۆپیشاندانی هێمنانەی هاووڵاتیانی کورد لە نەغەدە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوتەوە و لەئاکامدا لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی محەمەد عەلیزاده لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتیانە هەنگاو زانیویەتی کە شەوی چوارشەممە هەر یەک لە یونس قادری و هێدی پورگوڵ بە دانانی بارتمەتی ٢٣٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و دوو هاووڵاتیی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە