ڕاپۆرتێک لە سەر لوقمان قادری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە

بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی لوقمان قادری خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار (خانێ) کە سەرەتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٥:٥٢


هەنگاو: دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢


بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی لوقمان قادری خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار (خانێ) کە سەرەتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و هێشتا دادگایی نەکراوە و دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لوقمان قادری سەرەتای بەها بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و هێشتا دادگایی نەکراوە و لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش بووە.


هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان ئەم بەندکراوە کوردەیان بە هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبار کردووە.


لوقمان قادری ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای ٦ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بێ ئەوەی دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە