ڕاپۆرتێک لە سەر پویا بووستانی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٢٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی س

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٩:٥٦

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٢٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ (کۆتایی ژوئیە)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی پویا بووستانی تەمەن ١٩ ساڵ  بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره گوازراوەتەوە.

پویا بووستانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)لە کاتێکدا تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لە گەڕەکی بەردبڕانی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدای ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو لاوە کوردە دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت سزای ١٠ مانگ و بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران سزای ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زۆرترین سزا هەژمار دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە ٩ مانگی زۆرترین سزای پویا بووستانی هەڵپسێردراوە و ناوبراو دەبێ بۆ ماوەی ٤ مانگ لە بەندیخانە بمێنێتەو.ە

هەواڵی سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر پویا بووستانی و دەستبەسەر کرانی ناوبراو هەتا ئێستا میدایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە