ڕاپۆرتێک لە سەر یاسر ئەدوایی بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپ

٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ئێستا لە بەندیخانەی مەریوان ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “یاسر ئەدوایی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “سلێن”ی سەوڵاوا لە بەندیخانەی مەریوان ڕاگیراوە و سزایس ێ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.

یاسر ئەدوایی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواجار پاییزی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

یاسر ئەدوایی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (فیوریەی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی مەریوان ناساندووە و لەئێستادا ماوەی سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە