ڕاپۆرتێک لە سەر یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەر

١٠ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ڕەسووڵ ئیوەر“ ئێستا لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ ئیوەر هاوینی ئەمساڵ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە