ڕاپۆرتێک لەسەر بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی بۆکان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢١:١٧


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”عوسمان مامەپوور“ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەرداوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەند کراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عوسمان مامەپوور لەلایەن دادگای شؤڕشی بۆکان بە تۆمەتی ”ئەندامەتی و هاوکاری حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە نزیکەی دوو مانگ پێش بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کراوە و زانیاری زیاتر لە سەر دۆسیەی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.


هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بە سەر ناوبراو هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە