ڕاپۆرتێک لەسەر حاڵەتێکی ژنکوژی لە کرماشان

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی ناوی "موحتەرەم وەیسی" ، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٠٦



هەنگاو: شەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی ناوی "موحتەرەم وەیسی" تەمەن ٣٨ ساڵ، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس لەلایەن کوڕەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە گەڕەکی جەلالیەی کرماشان "ئومێد مورادی" کوڕی موحتەرەم بە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان) بە ئەنقەست لێی داوە و چەند جارێک بەسەر جەستەیدا تێپەڕیوە کە دوای گواستنەوەی بۆ بنکە تەندروستییەکان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست داوە.

هەنگاو زانیویەتی کە شەوی کوشتنی هاوژینەکەی موحتەرەم وەیسی کە لە بەرەبەری جیابوونەوەدا بووە و کوڕەکەی بە گومانی ئەگەری پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لێیان بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێ و موحتەرەم بە پێی پەتی ماڵی بە جێ هێشتووە و کوڕەکەی شوێنی کەوتووە و بە ئۆتۆمبێل لێی داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئومێد مورادی کوڕە گەورەکەی موحتەرەم وەیسی لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە