ڕاپۆرتێک لەسەر گولستان پالانی جاف بەندکراوی مەزهەبیی کورد

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٣:٣١

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.


بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی گولستان پاڵانی جاف، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە دەستبەسەر کراوە، سێ حەوتوو پێش لە بەندیخانەی دیزڵئاوا بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوە و دو حەوتوو لە بەندی ژنانی ئورمیە ڕاگیراوە.


ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند گوڵستان پاڵانی جاف لەو ماوەی کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو و چەندین جار گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسیەنەوەی لەگەڵ کراوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو، ڕایانگەیاند، گولستان پاڵانی پێشتر لە گەڵ هاوژینەکەی ئەندامی داعش بووە و دوای گەڕانەوە بۆ سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕۆژی دەستبەسەرکرانی ئەم ژنە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتوە و تا ئێستا دادگایی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە